فه‌ڕه‌نسا داوا له ئۆپۆزسیۆنی سووریا ده‌كات حكوومه‌تی كاتیی پێك بهێنن

جكوومه‌تی فه‌ڕه‌نسا داوا له لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ده‌كات په‌له بكه‌ن له پێكهێنانی حكوومه‌تێكی كاتیی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا لوران فابیۆس له لێدوانێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا داوای له ئۆپۆزسیۆنی سوریا كرد په‌له بكه‌ن له پێكهیێانی حكوومه‌تیكی كاتیی كه ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌موو پیكهاته‌كانی ئه‌و وڵاته بێت.
فابیۆس هه‌روه‌ك جه‌ختیشی كرده‌وه كه یه‌كڕیزی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا له‌م قۆناغه‌دا گه‌ره‌نتی سه‌ركه‌وتنه له كۆتاییهێنان به ده‌سته‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د
هه‌روه‌ك ئاماده‌یی ولاته‌كه‌یی بۆ هه‌رجۆره هاوكارییه‌ك له پێناو بنیاتنانه‌وه‌ی سووریا پێشان دا و گووتی له ئێستا و له قۆناغی دوای به‌شار ئه‌سه‌دـیشدا فه‌ڕه‌نسا پشتگیریكه‌رێكی گه‌وره‌ی خه‌ڵكی سووریا ده‌بێت.




