لەمانگی داھاتوو کارتی ئەلیکترۆنی دەنگدان دابەشدەکرێت

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ بەرپرسی ئۆفیسی ھەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەلبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد،لەمانگی داھاتوو کارتی ئەلیکترۆنی دەنگدان دابەشدەکرێت وھەر دەنگدەرێکیش ئەو کارتەی نەبێت مافی دەنگدانی نابێت.
ھندرێن محەمەد ساڵح بەرپرسی ئۆفیسی ھەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەلبژاردنەکانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند:بڕیارە کارتی ئەلیکترۆنی دەنگدان لەمانگی دوو دابەشبکرێت بەسەر ھەموو دەنگدەران کە پێویستە دەنگدەر سەردانی بنکەکانی تۆماری دەنگدەران بکات بۆ وەرگرتنی ئەو کارتە.
ھندرێن محەمەد ساڵح گوتیشی:ھەموو دەنگدەرێک پێویستە خۆی ئەو کارتەوەربگرێت ،تەنھا باوک دەتوانێ لەجیاتی ئەندامانی خێزانەکەی وەربگرێت،گەرنا ھیچ کەسێک ناتوانێ لەجیاتی کەسێکی دیکە وەربگرێت.
بەرپرسی ئۆفیسی ھەولێر راشیگەیاند:ئەگەر ھەردەنگدەرێک لەرۆژی دەنگدان ئەوکارتەی پێ نەبێت مافی دەنگدانی نابێت،چونکە دەنگدەر کاتێک دەچێتە ژورەوە لیستی تۆماری دەنگدەران نابینێت ،بەڵکو ئامێرێکی ئەلیکترۆنی ھەیە کە ئەو کارتەی دەخوێنیتەوە ولەرێی ئەوکارتە دەزانرێت ژمارەکەی چەندە وئەوکات دەنگ دەدات.
ناوبراو بێ ئاگای خۆشی لەوە پێشاندا کە دەنگۆی ئەوە بەڵاو بۆتەوە رۆژی پێنج شەممە دەکرێتە پشوو ،وتیشی:ئەگەر بکرێتە پشوو رەنگە بۆ ئەوە بێت کە لەم رۆژە کردارێکی گەورە ھەیە ووەرگرتنی ئەو کارتە گرنگە،بەڵام تاوەکو ئێستا ئێمە لەوە ئاگادارنەکراینەوە کە رۆژی پێنج شەممە داھاتوو دەبێتە پشوو.




