لەئەنجامی سێ تەقینەوە لەکەرکووک 19کەس بوونە قوربانی

کەرکووک-تایبەت بەKDP.info/ ئەمڕۆ لەپارێزگای کەرکووک سێ ئۆتۆمبێل تەقیەوە،لەئاکامدا چوارکەس شەھید بوون و15دیکەش برینداربوون.
لەمبارەیەوە فەرھاد حمە عەلی بەرپرسی ھۆبەی راگەیاندنی ئاسایشی کەرکووک بەkdp.infoراگەیاند:ئەمڕۆ سێ ئۆتۆمبێل لە گەرەکەکانی رەحیماوە وخەزراوگۆرەپانی بۆنەکان تەقیەوە،لەئاکامدا چوار کەس شەھید بوون و15دیکەش برینداربوون.
فەرھاد حمە عەلی گوتیشی:زۆرینەی قوربانیان لەگەرەکی رەحیماوە بووە کە دانیشتوانەکەی کوردن.
عەلی رونیشیکردەوە،ئەمە ئاماری سەرتاییە ورەنگە رێژەی قوربانیان لەوە زیاتر بێت.




