٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. دیندار زێباری لەگەڵ بەرپرسی نوی رێكخراوی (Mercy Corps) بۆ گەشەپێدان نێودەوڵەتی" باس لە كارو بەرنامەكانی ئەم ریكخراوە لە هەرێم دەكات

سەرچاوە: KDP.info

لەدیدارێكی نێوان د. دیندار زێباری جێگری بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوە بۆ كاروباری رێكخراوەكان نێودەوڵەتی و شاندێكی رێكخراوی مێرسی كۆرپس (Mercy Corps) بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بەسەرۆكایەتی خاتوو هێلێن تایەرباك بەرپرسینوی بەرنامەی رێكخراوەكە لە عیراق، باس لە كارو بەرنامە و پرۆژەكانی (Mercy Corps) لەهەرێم كرا.

هەروەها لەم دیدارەدا كە ئەمڕۆ بەرێوەچوو شاندی رێكخراوی (Mercy Corps) دوای خستنەرووی كورتیەك لە كاروبەنامەكانی لە هەرێمی كوردستان، هیوایان خواست پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان رێكخراوەكە و دام و دازگاكانی حكومەتی هەرێم لە ئایندەدا پتەوتر ببێت بۆ ئەوەی ببێت بەفاكتەرێك بۆ زیاتر جێبەجێكردنی بەرنامە و پرۆژەی زیاتر لە بواری گەشەپێدانی توانای مرۆیی و كردنەوەی خولی راهێنان بۆ كارمەند و فەرمانبەران و پێشكەش كردنی هاوكاری بۆ پەنابەرانی رۆژئاوا لە هەرێم.

 لە هەمبەردا د.دیندار زێباری جێگری بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوە بۆ كاروباری رێكخراوەكانی نێودەوڵەتی كارو بەرنامەی رێكخراوی (Mercy Corps)بەرزنرخاندو جەختیش لەهاوكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ رێكخراوەكان نێودەوڵەتی كردەوە.

هەروەها رۆڵی رێكخراوەكانی نێودەوڵەتی لە بواری گەشەپێدانی توانای مرۆیی لەلایەك و پێشكەش كردنی هاوكاری و یارمەتی بۆپەنابەرانی رۆژئاوا لە هەرێمی كوردستان لەلایەكترەوە بەگرنگی و پێویست زانی. 

 

هەواڵی پەیوەندیدار