لەیلا زانا نامەیەكی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەگەیەنێتە سەرۆك بارزانی

توركیا - KDP.info/ ئێوارەی دوێنێ لەیلا زانا پەرلەمانتاری سەربەخۆی ئامەد و سڕی سورەیا ئۆندەر پەرلەمانتاری هەدەپە سەردانی دوورگەی ئیمرالییان كرد و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆكی بەندكراوی پەكەكە كۆبوونەوە.
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ لەو سەردانەدا هەردوو پەرلەمانتارەكەی كورد پرسی ئاشتی و قوناغی ئێستای ئەو پرسەیان و هەروەها رەوشی رۆژئاوای كوردستانیان لەگەڵ ئۆجەلان تاوتوێ كردووە.
بەپێی راگەیاندراوێكی بەدەپە عەبدوڵڵا ئۆجەلان نامەیەكی لەبارەی رۆژئاوای كوردستان و كۆنگرەی نەتەوەیی بۆ بەرێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ناردووە و بڕیارە لەیلا زانا نامەكە رادەستی بارزانی بكات.




