٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

فڕۆكه‌ی جه‌نگیی F16 و هێلکۆپتەری ئەپاچی دەگاتە دەست سوپای عێراق

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا -  KDP.info/ بە گووتەی بەرپرسێکی عێراقی وا بریارە  له‌ چه‌ند مانگی داهاتوودا، یه‌كه‌م كاروانی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی  F16ی دروستكراوی ئه‌مریكا بگاته‌ دەست سوپای عیراق و مانگی داهاتووش، كاتی به‌ده‌ستگه‌یشتنی هه‌لیكۆپته‌ری ئه‌پاچی ده‌بێت. ئه‌ندامێکی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ رۆژنامه‌ی حه‌یات-ی راگه‌یاند: دوو پۆل له‌ فڕۆكه‌ی جه‌نگیی F16، بڕیاره‌ لە مانگی حوزه‌یرانی داهاتوو هەروەها كاروانێكی چوار فڕۆكه‌یی به‌ سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانییه‌وه‌ بگاته‌ عیراق. هاتنی ئەم فرۆکانەش دەچێتە چوار چێوەی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان عیراق و ئه‌مریكا. عه‌باس به‌یاتی ئەوەشی راگەیاند: هەلیکۆپتەری ئەپاتچی کە ئەویش دروستکراوی ئەمریکایە ئه‌وانیش وا بریارە لە مانگی داهاتوو بگه‌نه‌ عیراق،  عه‌باس به‌یاتی، هۆکاری زوو رادەستکردنی ئەو فرۆکانە بۆ دەست هێزەکانی سوپای عێراق بۆ گۆرانکاری لە بۆچوونی ئه‌مریكای گەڕاندەوە واشنتن  هه‌ستی به‌ مه‌ترسیی داعش له‌سه‌ر عیراق و سه‌رجه‌م ناوچه‌كه‌ كردووه‌. بۆیە لە پێدانی ئەو چەکانە پەلە دەکات. ئەو ئەندامەی سەر بە دەوڵەتی یاسا گووتیشی ناکرێ هیچ لایەنێکی عێراقی نیگەران بێت چوونکە ئه‌و چه‌كانه‌ به‌هیچ جۆرێك له‌ ناوخۆی وڵاتدا به‌كارنا‌هێنرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار