میسر.. سەرەڕای تەقینەوە و تووندوتیژی یادی شۆڕشی 25 ی یه‌نایه‌ر كرایەوە

قاهیرە - KDP.info/ ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌هاووڵاتیانی میسر روویان له‌گۆڕه‌پانی ته‌حریر كرد له شاری قاهیره‌ی پایته‌خت به‌مه‌به‌ستی زیندوكردنه‌وه‌ی یادی شۆڕشه‌كه‌یان كه له‌و گۆڕه‌پانه‌وه ده‌ستیپێكرد و دواتر كۆتای به 30 ساڵ ده‌سه‌ڵاتدارێتی حوسنی موباره‌ك هێنا. لە سێیه‌مین ساڵیادی شۆڕشی 25 ی یه‌نایه‌ردا، پێكدادان لە نێوان لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان موسلیمین و هێزه ئه‌منییه‌كان دروست بوو و هه‌روه‌ها ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو كه بنكه‌یه‌كی پۆلیسی له‌شاری سوێس كرده ئامانج تەقییەوە بەهۆیەوە ده‌یان كه‌س كوژران‌و برینداربوون. وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی میسر بڵاویكرده‌وه، له‌ماوه‌ی 24 کاتژمێری رابردوودا به‌هۆی توندوتیژییه‌كانه‌وه 49 كه‌س كوژراون و 150كه‌سی دیكەش بریندار بوون. سەرەڕای بەرێوەچوونی توندوتیژییه‌كان ، بەڵآم ئاهه‌نگی یادی شۆڕشی 25 ی یه‌نایه‌ر بەرێووەچوو، هێزه ئه‌منییه‌كان به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له‌هاتنی لایه‌نگرانی ئیخوان بۆ گۆڕه‌پانه‌كه. رێوشوێنی توندیان گرته‌به‌ر.




