٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شەپۆڵێکی دیکە باران بارین ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ بەرێوبەری کەشناسی وبومەلەرزەی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد،لەسبەینێ وە شەپۆڵێکی باران بارین روو لەھەرێمی کوردستان دەکات وتاوەکو رۆژ پێنج شەممەش بەردەوام دەبێت.

فازل ئیبراھیم بەرێوه‌بەری کەشناسی و بومەلەرزەی ھەرێمی کوردستان بە kdp.infoراگەیاند: ھەرێمی کوردستان لەمڕۆوە کەوتۆتە ژێرکاریگەری نزمە پاڵە پەستۆیەک کە لەدەریای سپیەوە رووی لەھەرێمی کوردستان کردووە و بەھۆی کاریگەری ئەو نزمە پاڵەپەستۆیە پێشبینی دەکرێت لەسبەینێ وە شەپۆڵێکی باران بارین ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە.

فازل ئیبراھیم گوتیشی:ئەم شەپۆڵە باران بارینە بەردەوام دەبێت تاوەکو رۆژی پێنج شەممە.

ئیبراھیم ئاماژەی بەوەشکرد، کۆی گشتی باران بارینی ئەمساڵ لە ھەرێمی کوردستان لەپارێزگای ھەولێر 111.3ملم و لە سلێمانی 368ملم و لە دھۆک 229.1ملم باران باریوە.

هەواڵی پەیوەندیدار