وردەکاری کۆبوونەوەی سبەی نێوان سەرۆکی حکوومەت و پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا

ھەولێر- تایبەت KDP.info/ بڕیارە سبەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە گەڵ پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا لە بارەی کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا کۆبێتەوە.
لەمبارەیەوە د. رزگار ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند: بڕیارە سبەی کاتژمێر10بەیانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی بە ئامادەبووونی وەزیری سامانە سروشتییەکان ئاشتی ھەورامی لە شاری ھەولێر لە گەڵ پەرلەمانتارانی کورد کۆبێتەوە.
د.رزگار گوتیشی: لە کۆبوونەوەکەدا بەگشتی باس لە کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا و کێشەی بودجە بەتایبەت و ئەو سزایەی لە سەر ھەرێمی کوردستان دانراوە و بودجەی پێشمەرگە و مادەی 140دەکرێت
ئەوپەرلەمانتارە کوردە روونیشیکردەوە، لە کۆبوونەوەکە ھەڵوێستی ھەرێمی کوردستان دیاریدەکرێت لە بارەی ئەو کێشانەی لە پڕۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵی عێراقدا ھەیە، بۆ ئەوەی کە گەراینەوە بەغدا گفتوگۆ لەبارەی بودجە بکرێت ھەڵوێستی ئێمە روون بێت.




