٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەهۆی چەند هێرشی تیرۆریستی لە عێراق 11 كەس كوژران

سەرچاوە: KDP.info

عێراق - KDP.info/ سەرچاوەكانی ئەمنی لەعێراق ریانگەیاندووە بەهۆی هێرشی تیرۆریستی و تەقینەوەی چەند بۆمبێك لەچەند پارێزگایەك 11 كەس كوژراون ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون.

 بەگوێرەی سەرچاوەكە بەهۆی كەوتنە خوارەوەی 5 موشەك لە گوندی تەقتەنها شیعەنشین رۆژهەڵاتی پارێزگای بەعقوبە 6 كەس كوژراون و لەنێو كوژراوەكاندا ئافرەتێك و منداڵێك هەن و 2 كەسی دیكە برینداربوون.

لەشاری بەغداش بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراو لە شەقامی عەمەل شەعب لە ناوچەی عامریەی رۆژئاوای شارەكە 4 هاوڵاتی كوژراون و 12ی دیكە برینداربوون.

بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراو لە شەقامی تیجارەی شارەكە هاوڵاتیەك كوژراو و 5ی دیكە برینداربوون، هەروەها تیرۆریستان لەهێرشێكدا پردی پێكەوە بەستنی سلێمان بەگ و چیاكانیان حەمرین تەقاندۆتەوەو بەهۆشیەوە رێگای هاتوچۆی نێوان ئەو دوو ناوچەیە پچراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار