٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئوسامە نوجەیفی: ئێستا هەرێمی كوردستان نموونەی سەقامگیری و ئاسایشە

سەرچاوە: KDP.info

واشنتۆن- KDP.info/ ئوسامە نوجێفی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كە ئێسته‌ بەسەردانێك لە واشنتۆنە، رایگەیاند؛ حكوومەتی عێراق كەوتووەتە بەربەرەكانێی سوننەكان و شەڕی پێ فرۆشتوون، ئاشكراشی دەكات كە هەرێمی كوردستان سەلامەتترین شوێنی عێراقە، چونكە یاسا لەو هەرێمە بەرقەرارە.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز نوجێفی گوتوویەتی: لە ئەنبار هەموو شتێك پەیوەندیی بە تیرۆررەوە نییە، بەڵام مالیكی لەبڕی چارەسەركردنی كیشەكان بەشێوەی یاسایی، هەڕەمەكی كەوتووەتە گەمارۆ و بوردومانی ئەو شارە . بەگوتەی نوجێفی تیرۆر لەو ناوچانە هەیە و دەبێت بەرەنگاریان ببینەوە، بەڵام نەك هەموو شتێك بەهۆیەوە بسووتێنێت.

نوجێفی لە سەنتەری سابان بۆ سیاسەتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە واشنتۆن بە رۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند كە داوا هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بە دیبلۆماسی و دەبێت ئەو كێشانە بە رێگای دیبلۆماسی چارەسەر بكرێت.

لەبارەی سیاسەت و هەڵوێستی مالیكییەوە ڕایگەیاند: مالیكی سیاسەتی هەڵبژاردن لە نێو پارێزگاكانی عێراق پەیڕەو دەكات و، ڕێگە نادات كە هەموو پارێزگا و ناوچەكان بەیەكسانی سوود لە داهاتی نەوت وەرگرن و، سوننەكانیشی پشتگوێ خستووە .روونیشیكردەوە كە بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ سیاسەتەكانی مالیكی نییە و ئەو شێوازەی كە ئەو پەیڕەوی دەكات بۆ بەڕێوەبردنی عێراق هەڵەیە.لەبارەی هەرێمی كوردستانیشەوە .

 نوجەیفی رایگەیاند: كە ئێسته‌ ئەو هەرێمە لە پێشكەوتنی بەردەوامدایە و رەوشی ژیان تێیدا لە هەموو ناوچەكانی عێراق باشترە، چونكە بە بڕوای نوجێفی لە هەرێمی كوردستان ئاسایش بەهێزە و یاسا سەروەرە.نوجێفی رایشیگەیاند: كە ئێستا هەرێمی كوردستان نموونەی سەقامگیری و ئاسایشە، سیاسەتێكی حەكیمانە پەیڕەو دەكەن و لە وەبەرهێنان بەردەوام لە گەشەسەندن دایە.

هەواڵی پەیوەندیدار