٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

یادی سێیەمین ساڵەی شۆرشی 25 ی كانونی دووەم كرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

میسر - KDP.info/ دوێنێ 25 كانونی دوەم سێیەمین ساڵ تێپەردەبێت بەسەر شۆرشی جەماوەری میسر كە بەهۆیەوە حوسنی موبارەك سەرۆكی پێشوی میسر لەدەستەڵات دوورخرایەوە هەر بەم بەبۆنەیەوە بەهەزاران كەس لە لایەنگرانی دەستەڵات و لایەنگرانی محەمەد مورسی سەرۆكی لە كارلادراوی میسر هاتنە سەرشەقام.

سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویان كردۆتەوە لایەنگرانی مورسی دژی رەتكردنەوەی ئەنجامەكانی شۆرش لەلایەن دەستەڵاتدارانی ئێسته ی میسر خۆپێشاندانیان لە زۆربەی شارەكانی ئەو ووڵاتە ئەنجامداوەو بەهۆیەوە پێكدادان لەنێوان لایەنگرانی مورسی و هێزە ئەمنییەكان رویداوەو زیاتر لە 8 كەس لەسەرانسەری شارەكانی میسر بەهۆی توندوتیژیەكان كوژراون .

 لەكاتێكدا بەهەزاران كەسیش لەلایەنگرانی دەستەڵات بۆ پشتیوانی كردن لە هەوڵەكانی عەبدولفەتاح سیسی وەزیری بەرگری ئێستای میسر لە مەیدانی تەحریری شاری قاهیرە لەرێوشوێنێكی ئەمنی توندا رێپێوانیان ئەنجامدا و لەشاری قاهیرە پێكدادان لەنێوان لایەنگرانی هەردوو لا رویداوەو هێزەكانی ئەمنی ئەو ووڵاتەش بۆ بڵاوەپێكردنی پێكدادانەكان گازی فرمێسكرێژیان بەكارهێناوەو چەند كەسیشیان لە لایەنگرانی ئۆپۆزسیۆن لە ئیخوانەكان و عەلمانیەكانی ئەو ووڵاتە دەستگیركردوە.

لەشاری سویس ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراو تەقیوەتەوەو بەپێی زانیاریە سەرتاییەكان چەند كەسێك برینداربوون و دوای تەقینەوەكەش تەقە لەنێوان چەند چەكدارێكی هێرشبەر سەر بە گروپە چەكدارەكان و هێزە ئەمنیەكان رویداوە جێی باسە ئەمرۆ سێیەمین ساڵ تیپەر دەبێت بەسەر شۆرشی 25ی یەنایەر لە میسر بۆمبێكی چێندراو لەبەردەم پەیمانگای پۆلیس لە عەینولشەمسی قاهیرەی پایتەختی میسر تەقیەیەوە و بەهۆیەوە كەسێك برینداربوو، سەرچاوەكان باس لەوەدەكەن، كە تەقینەوەیەكی دیكەی بەهێز گەڕەكی حەدایق قوبەشی هەژاندووە.

هەواڵی پەیوەندیدار