نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى فیدرالى ئه‌ڵمانیا كرد

ئێواره‌ى شه‌ممه 25ى یه‌نایه‌رى 2014، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان؛ پێشوازى له خاتوو كڵاودیا ڕۆس جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى فیدرالى ئه‌ڵمانیا و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه له باڵیۆزى ئه‌ڵمانیا له عیراق و كونسولى گشتیى ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسى دیكه پێكهاتبوو.
له دیداره‌كه‌دا خاتوو ڕۆس تیشكى خسته سه‌ر مه‌به‌ستى سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ هه‌رێمى كوردستان له به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى كه‌مپه‌كانى په‌نابه‌رانى سووریا و له‌نزیكه‌وه بینینى ڕه‌وشیان و هه‌وڵدان بۆ پێشكه‌شكردنى هاریكاریى زیاتر به په‌نابه‌ران. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه ستایشى ڕۆڵى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى له به‌هاناوه‌چوون و حه‌واندنه‌وه و یارمه‌تیدانى په‌نابه‌ران كرد.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیران ڕوونى كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌ى له توانایدا بێت بۆ یارمه‌تیدانى په‌نابه‌ران پێشكه‌شى كردووه، به‌ڵام بێگومان پێویستیان به یارمه‌تیدان و هاوكاریى زیاتر هه‌یه، بۆیه داواى له عیراق و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیش كرد كه ئاوڕى زیاتر له په‌نابه‌ران بده‌نه‌وه و له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه هاوكارییان بكه‌ن، به‌تایبه‌تیش كه پێشبینیى زیاتربوونى ژماره‌ى په‌نابه‌ران ده‌كرێت. هه‌روه‌ها بیرۆكه‌ى كردنه‌وه‌ى كه‌مپى په‌نابه‌ران و حه‌واندنه‌وه‌یان له ناوخۆى سنوورى سووریا گفتوگۆى له‌باره‌وه كرا.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا باس له ڕه‌وش و پێشهاته‌كانى سووریا كاریگه‌رییه‌كانى له‌سه‌ر وڵاتانى ده‌وروبه‌ر كرا و هه‌ردوولا له‌سه‌ر پێویستیى دۆزینه‌وه‌ى ڕێگه‌چاره‌یه‌كى ئاشتیانه بۆ ئارامكردنه‌وه‌ى ڕه‌وشه‌كه و ڕاوه‌ستانى شهر و كوشتار ئاڵۆزییه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ى مه‌ینه‌تییه مرۆییه‌كانى خه‌ڵكى سووریا كۆك بوون.
پێشهاته ئه‌منییه‌كان و پرۆسه‌ى سیاسى له عیراق به‌گشتى و به‌تایبه‌تیش ڕه‌وشى ئاڵۆزى ناوچه‌كانى خۆراواى عیراق و پارێزگاى ئه‌نبار، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و به‌رده‌وامیى هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و وڵاتانى دراوسێ،بره‌ودانى زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌ڵمانیا و به‌تایبه‌تیش له‌و بوارانه‌دا كه بۆ هه‌رێمى كوردستان پێویستن، به‌شێكى دیكه‌ى دیدارى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى فیدرالى ئه‌ڵمانیا بوون.




