٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حەفت کەسی دیکەی کورد لە ئیران لە سێدارە دران

سەرچاوە: KDP.info

کرماشان  -  KDP.info/ ژمارەیەك هاووڵاتی دیكەی كورد لە شاری كرماشان لەلایان هێزەکانی ئەمنی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە  سێدارەدران، بەوەش ژمارەی ئەو هاوڵاتیە كوردانەی لە سەرەتای مانگی یەكەمی ئەمساڵەوە لە سێدارەدراون گەیشتە 17 كەس. ئاژانسەکانی هەواڵ ئێران لە زاری موجتەبا مەلەكی دادوەری شاری كرماشان بڵاویانکردەوە: کە سەرلەبەیانی رۆژی پێنجشەممە ،7 بەندكراوی كورد لە زیندانی دێزڵ‌ ئابادی كرماشان لە سێدارەدروان، بەڵام تا ئێستا ناسنامەی ئەو كەسانە رانەگەیەندراوە . دادوەری كرماشان رایگەیاندووە، 5 كەس لەو 7 كەسەی لە لایەن هێزەکانی ئەمنی ئێران لە سێدارە دراون، وەک بەرپرسانی ئێران دەلێن بۆ تاوانی كڕین و فرۆشتنی ماددە هۆشبەر و دووانەكەی دیکەشیان بۆ  تاوانی كوشتنی بە ئەنقەست گەرێندارەوەتەوە.  دادوەری كرماشان ئاماژەی بەوەشكرد، سزای سێدارەی ئەو هاوڵاتیانە لە لایەن دادگای تاوانەكانی پارێزگای كرماشانەوە پشتڕاست كراوەتەوە و رۆژی پێنجشەممە سزاكەیان جێبەجێ كراوە . بەمشێووەیەش ژمارەی ئەو هاوڵاتیە كوردانەی لە سەرەتای مانگی یەكەمی ئەمساڵەوە لە سێدارەدراون گەیشتە 17 كەس.

هەواڵی پەیوەندیدار