٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەرۆکایەتی کۆماریاسای پێدانی دەرمالە بەقوتابیان پەسەند کرد

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ سەرۆکایەتی کۆماری عێراق یاسای پێدانی دەرمالە بەقوتابیان کە پێشتر لەلایەن پەرلەمانەوە دەرچووبوو پەسەندی کرد.

لەمبارەیەوە بورھان محەمەد فەرەج ئەندامی لیژنەی پەروەردە لەپەرلەمانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند:دوای ئەوەی پەرلەمانی عێراق لەماوەی رابردوو پڕۆژە یاسای پێدانی دەرمالە بە قوتابیانی بنەرەتی وئامادەی پەسەند کردورەوانەی سەرۆکایەتی کۆمار کرا،سەرۆکایەتی کۆماریش رەزامەندی لەسەر ئەو یاسایە دەربری وپەسەندی کرد.

بورھان محەمەدفەرەج گوتیشی:بەپێی ئەویاسایە قۆتابیانی قۆناغەکانی بنەرەتی مانگانە 30ھەزار دیناریان پێدەدرێت وقوتابیانی ئامادەییش مانگانە 50ھەزار دیناریان پێدەدرێت.

ئەوئەندامەی لیژنەی پەروەردە راشیگەیاند:ئەم دەرمالەیە لە1/10/2014بەقوتابیانی قۆناغەکانی بنەرەتی دەدرێت ولە1/10/2015بە قوتابیانی ئامادەیی دەدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار