٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ھەفتەی داھاتوو حکومەتی ھەرێم لەگەڵ نوێنەرانی کورد لەبەغدا کۆدەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ پەرلەمانتارێکی کورد ئاشکرایکرد،بڕیارە ھەفتەی داھاتوو لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ پەرلەمانتارانی کورد لەبەغدا کۆبێتەوە.

ئازاد ئەبوبەکر ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند: بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی کێشەکانی نێوان ھەرێم وبەغدا بەتایبەت پڕۆژە یاسای بودجە ،بڕیارە ھەفتەی داھاتوو رۆژی دووشەممە بەرپرسانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەھەولێر لەگەڵ پەرلەمانتارانی کورد لەبەغدا کۆبێتەوە.

ئەوپەرلەمانتارەی کورد راشیگەیاند:مەبەست لەکۆبوونەوەکەش بۆئەوەیە ھەڵوێستی حکومەتی ھەرێم بزانن لەبارەی کێشەکانی نێوان ھەرێم وبەغدا وبەتایبەت پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق.

ئازاد ئەبوبەکر گوتیشی:رەنگە سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق پڕۆژە یاسای بودجە بخاتە بەرنامەی کارەوە،بەڵام نزیکەی دوو مانگی دەوێت تاوەکو بتوانن ئەو پڕۆژە یاسایە پەسەند بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار