رۆژی سێشەممەی داهاتوو بوودجەی گشتی عێراق دەچێتە پەڕلەمان

بەغدا - KDP.info/ بڕیاردەری ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئاشکرای دەکات:کەوا بریارە رۆژی سێشەممەی داهاتوو بودجەی گشتی عێراق بچێتە پەڕلەمان و گفتوگۆی لەبارەوە بكرێت. محەمەد خالید بڕیاردەری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە مەدا پرێسی راگەیاند: سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەرەڕای بوونی گرفت لەسەر پرۆژە یاسای بوودجە بەڵام بڕیاریداوە پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بخاتە لیستی بەرنامەكانی دانیشتنی رۆژی سێشەممەی داهاتووی تا خوێندنەوەی یەكەمی بۆ بكرێت و گفتۆگۆی لەبارەوە بكرێت.چاوەڕی دەکرێت تا ئەو کاتەی کێشەکانی نێوانهەولێر بەغداش ئەکلایی ببێتەوە، مەحمەد خالیدی ئاماژەی بەوەشكرد: پەرلەمان هەوڵدەدات بەزووترین كات پڕۆژە یاساكە پەسەند بكات لەپێناو پاڵپشتی كردنی پڕۆژەكانی خزمەتگوزاری و پڕۆژە بیناسازییەكان. بڕیاردەری ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەوەشی خستەروو : ئەگەر هەیە گفتوگۆكردنی ئەمجارەی پڕۆژە یاسای بودجە لە پەرلەمان وەک جارانی پێشوو مشتومڕی زۆری لێبكەوێتەوە. هۆکارەکانیش زۆرن گرنگترینیان هەڵوێستی هاوپەیمانی كوردستانییە کە دژایەتی خۆی لەسەر ئەو پڕۆژەیە دەربڕی و رایگەیاندووە، پرۆژە یاسای بودجە بەو شێوەیەی ئێستا جێگای قبوڵ نیە.




