سەرۆک کۆماری ئێران داوای پەیوەندی دۆستایەتی لە گەڵ ئەمه‌ریکا دەکات

داڤۆس - KDP.info/ سه‌رۆک کۆماری ئێران ئاشکرای کرد کە دەکرێت بە هه‌وڵی هەر دوو لایه‌ن سێ ده‌یەی دوژمنداری ئێران و ئه‌مه‌ریکا بگۆڕدرێت بۆ په‌یوه‌ندییه‌کی دۆستانه.،حه‌سه‌ن ڕۆحانی له دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی سویس ڕایگه‌یاند: ئه‌و ده‌رفه‌ته ئێستا هاتۆتە ئاراوە تاکو ئه‌مه‌ریکا و ئێران په‌یوه‌ندییه‌کانیان له دوژمنییه‌وه بۆ دۆستایه‌تی بگۆڕن.ڕۆحانی سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری کرانه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له تاران گووتی: هیچ دوژمنییه‌ک بۆ هه‌تاهه‌تایه نامێنێته‌وه هه‌روه‌ها که هیچ دۆستایه‌تییه‌ک هه‌میشه‌یی نییه که‌وایه ده‌کرێت دوژمنه‌کان بکرێنه دۆست.سه‌رۆک کۆماری ئێران ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند که ئه‌م هه‌وڵه پێویستی به متمانه‌ی دوو لایه‌ن هه‌یه. ئێران ده‌ستی دۆستایه‌تی و ئاشتی به‌ره‌و هه‌موو وڵاتانی جیهان راکێشاوه و ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی دۆستانه و باشی له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتان بێت.سه‌رۆک کۆماری ئێران سه‌باره‌ت به دانوستانی ژێنێڤ-2 که هاوکات له مۆنترۆی سویس به‌ڕێوه‌ده‌چێت، گووتی: گومانم هه‌یه ئه‌م کۆنفڕانسه ده‌ستکه‌وتێکی ئه‌وتۆی ببێت و له ئامانجه‌کانی نێزیک بێته‌وه و هیوای خوازین هه‌موو هه‌وڵه‌کان له‌پێناو خواست و ئیراده‌ی گه‌لی سووریا به‌ره‌وپێشه‌وه بڕوات و یه‌که‌مین هه‌نگاوه‌کان بۆ ڕێگرتن له خوێنڕێژی و کوشت و بڕشت له سووریا.




