ژمارەی ئەوگەشتیارانەی کە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان دوو ملێۆن کەسی تێپەراندووە

هەولێر - KDP.info/ به‌پێی ئامارێك كه ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ساڵی2013 ژماره‌ی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی كه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردوه دوو ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندوه و زۆربه‌ی گه‌شتیاره‌كانیش خه‌ڵکی ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست‌و باشوری عێراقن. له‌كۆنگره‌یه‌ی رۆژنامه‌وانیدا له شاری هه‌ولێر، نادر روستی گووته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند: ساڵی رابردوو دوو ملیۆن‌و 290 هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردوه و به به‌راورد به ساڵی 2012 ه كه ئاماری گه‌شتیاران له‌ساڵه‌كه‌دا دوو ملیۆن‌و 217 هه‌زار كه‌س بووه، له‌ساڵی 2013 دا رێژه‌ی سه‌ردانی گه‌شتیاران بۆ هه‌رێمی کوردستان به‌رێژه‌ی 33% زیادیكردوه. ئاشكراشیكرد، زۆربه‌ی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی كه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردوه، له‌ناوه‌ڕاست و خواروی عێراق هاتوون كه‌رێژه‌ی 66% پێكده‌هێنن له‌گه‌ڵ گه‌شتیارانی بیانی كه 18% رێژه‌ی گه‌شتیاران پێكده‌هێنن. گووته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی کوردستان ئەوەشی خستەروو کە له ئاماده‌كردنی ئه‌م ئاماره‌دا ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌ژمار نه‌كردوه كه هاتونه‌ته هه‌رێمی كوردستان و نه‌چونه‌ته ناو مۆتێله‌كانه‌وه، چونكه ئه‌وانه له‌رووی ئابورییه‌وه وه‌ك گه‌شتیار ته‌ماشاناكرێن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌شدا كه بۆ خوێندن یان بۆ كاركردن دێنه ناوه‌وه.




