ھەفتەی داھاتوو پڕۆژە یاسای خانەنشینی دەخرێتە دەنگدان

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ ئەندامێکی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، بڕیارە لەھەفتەی داھاتوو پڕۆژە یاسایا خانەنشینی بخرێتە دەنگدان وپەسەند بکرێت.
نەجیبە نەجیب ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند:پڕۆژە یاسای خانەنشینی ئامادەکراوەو بڕیاربوو رۆژی پێنج شەممەی رابردوو بخرێتە دەنگدان، بەڵام بەھۆی تەواو نەبوونی نیسابی یاسایی ئەندامان دەنگدان لەبارەیەوە دواخرا.
نەجیبە نەجیب گوتیشی: بڕیارە ھەفتەی داھاتوو کۆبوونەوەکانی پەرلەمان دەستپێبکاتەوە و بخرێتە دەنگدان و پەسەند بکرێت.
نەجیب رونیشیکردەوە، ھەموو لایەنەکان لەسەر ئەو پڕۆژە یاسایە گەیشتونەتە رێکەوتن وتەنھا ماوە دەنگی لەسەر بدرێت، بۆیە ئەگەر بخرێتە دەنگدان پەسەند دەکرێت، چونکە ھیچ کێشەیەکی نەماوەوتەنھا ماوە دەنگی لەسەر بدرێت.




