٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمانتارێکی کورد: بەپێی یاسا پێویستە بۆ ھەر بەرمیلێکی نەوت پێنج دۆلار بۆ پارێزگا بێت.

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ پەرلەمانتارێکی کورد دەڵێت:بەپێی یاسای پارێزگاکان پێویستە لەھەر بەرمیلێک نەوت پێنج دۆلار بۆ ئەو پارێزگایە بێت کە نەوتی لێ بەرھەم دەھێنرێت.

د.حەمید باڤی ئەندامی پەرلەمانی لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند:بەپێی یاسای پارێزگاکانی ژمارە21ی ساڵی2008کە ساڵی رابردو ھەموارکراوەتەوە، پێویستە بۆ ھەر بەرمیلێک نەوت لەو پارێزگایەی کە بەرھەمدێت پێنج دۆلار بۆ ئەو پارێزگایە بێت ولەھەر 150مەتر چوارگۆشەی غازیش پێویستە پێنج دۆلار بۆ ئەو پارێزگایە بێت کە غازەکەی لێ بەرھەم دەھێنێت،بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو یاسایە نەچووتە واری جێبەجێکردنەوە،چونکە مالیکی بەم یاسایە رازی نیە ئەمەش پێشێلکردنی یاسایە.

د.حەمید باڤی گوتیشی:لەپڕۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵیش حکومەت بۆ ھەر بەرمیلێک دۆلارێکی دیاریکردوە،بەڵام پێویستە پەرلەمان رێگە نەدات و وەک چۆن لەیاسا ھاتووە کە بۆ ھەر بەرمیلێک پێنج دۆلار دیاریکراوە بەم شێوەیە پەسەندی بکات.

باڤی رونیشیکردەوە،ئێمەش وەکو کورد لەگەڵ جێبەجێکردنی ئەویاسایە داین ،کە لەھەر بەرمیلێک پێنج دۆلار بدرێت بەو پارێزگایەی نەوتی لێ بەرھەم دەھێندرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار