٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھەڵگورد حیکمەت: مووچەی تەواوی لیواکانی ھێزی پێشمەرگە دابەشکراوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ بەرێوبەری راگەیاندن و رۆشنبیری لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، کە مووچەی تەواوی لیواکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دابەشکراوە.

ھەڵگورد حیکمەت بەرێوبەری راگەیاندن و رۆشنبیری لەوەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: بەشێوەیەکی گشتی وەزارەتی پێشمەرگە توانیویەتی مووچەی تەواوی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بکات، بەڵام تەنھا لەیەکەکانی حەفتا وھەشتا تائێستا نەگیشتونەتە کۆتایی دابەشکردنی مووچە.

ھەڵگورد حیکمەت گوتیشی: چاوەروان دەکرێت تا یەک دوو رۆژی دیکە دابەشکردنی مووچەی ئەو دوو یەکەیەش کۆتایی بێت.

لەلایەن خۆشیەوە دلێر تارق وتەبێژی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: ھەرکاتێک دابەشکردنی مووچەی ھێزەکانی پێشمەرگە کۆتایی پێ بێت دەست بەدابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکرێت بۆئەم مانگە.

هەواڵی پەیوەندیدار