وه‌لید موعه‌لیم: خه‌ڵكی سوریا ئۆپۆزسێۆنی ناوێت، شتێكیش نییه به‌ناوی شۆرش

هەولێر-/KDP.info کۆنگرەی جنێڤ دوو بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی 39 وڵات لە سویسرا دەستپێکردو وه‌لید موعه‌لیمیش له‌كۆنگره‌كه‌دا ڕایگه‌یاند خه‌ڵكی سوریا ئۆپۆزسێۆنی ناوێت‌و شتێكیش نییه به‌ناوی شۆرشی سوریا.
وه‌لید موعه‌لیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا، ووتارێكی پێشكه‌ش كردوو تیایدا هێرشی توندی كرده سه‌ر چه‌ند ده‌وڵه‌تێك‌و سعودیه‌و توركیاشی به ده‌ستێوه‌ردان له‌كاروباری ووڵاتی سوریا تۆمه‌تبار كرد.
هه‌روه‌ها وه‌لید موعه‌لیم، ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه كه شتێك هه‌بێت به‌ناوی شۆرشی گه‌لی سوریا‌و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه ئه‌وه هێرشێكی دوژمنكارییانه‌ی بۆ سه‌ر ووڵاته‌كه‌یان.
لە کۆنگرەکە نوێنەری هەریەکە لە ئەمریکا، روسیا، بەریتانیا، فەرەنسا، چین، ئەڵمانیا، قەتەر، سعودیە، بەرازیل، کەنەدا، نەرویج، ھیندستان، ژاپۆن، ئیندۆنیزیا، باشووری ئەفرقا، سوێد، سویسرا، ڤاتیکان، یۆنان، بەلجیکا، دانیمارک، ئیتالیا، لۆکسەمبۆرگ، ھۆڵەندا، ئیسپانیا، کۆریای باشوور، ئوستورالیا، مەکسیک، میسر، جەزائیر، عێراق، ئوردن، کوەیت، لوبنان، عومان، ئیمارات، بەحرەین و مەغریب بەشدارییان کردووە.




