٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پارێزگاری بەسرە : بۆ هەر بەرمیلێک 5 دۆلارمان دەوێت گەرنا نەوت نانێرین

سەرچاوە: KDP.info

بەسڕە  -  KDP.info/ پارێزگاری بەسڕە هەڕەشە دەکات : بەسڕە دەروازەی بەردەم هەناردەی نەوتی دادەخات گەر لەبری دۆلارێك پێنج دۆلار بۆ پارێزگاكەی لەبەرامبەر هەر بەرمیل نەوتدا تەرخان نەكرێت. ماجد نەسراوی، پارێزگاری بەسڕە بەرۆژنامەی عالەمی راگەیاند، مۆڵەتی نەخۆشیەكەی لەكوەیت واز لێهێناوە و هەر بەزوویی گەڕاوەتەوە بۆ پارێزگای بەسڕە تا لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەن و شێخ و پیاو ماقوڵانی پارێزگاكە رێبكەون لەسەر یەكلایی كردنەوەی ئەو مەسەلەیە. نەسراوی رایگەیاندووە، بەسڕە سوورە لەسەر ئەوەی كە لەبری دۆلارێك پێنج دۆلاری بۆ تەرخانبكرێت لە دەرماڵەی پترۆ دۆلار بۆ هەر بەرمیل نەوتێك كەرۆژانە لەو پارێزگایەوە هەناردە دەكرێت، گوتیشی: گەر كار بەو یاسایە نەكرێت، ئەوا هەناردەی نەوت رادەگرین.پارێزگاری بەسڕە ئەوەشی راگەیاندووە: پارێزگای بەسڕە هەموو پلانێكی بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكانی لەمساڵدا بەگوێرەی دەرماڵەی پترۆ دۆلار  ئامادە كردووەو پارێزگاكەش پێویستیەكی زۆری بەئاوڕلێدانەوەو ئاوەدانكردنەوە هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار