نوری مالیکی : بە پارێزگاكردنی ئه‌و قه‌زایانه بەپێی دەستوورە

بەغدا - KDP.info/ سەرۆک وەزیرانی عێراق له‌باره‌ی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بۆ به‌پارێزگاكردنی چه‌ند قه‌زایه‌ك رایگه‌یاند كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نیه ناڕه‌زایی له‌و بڕیارانه ده‌رببڕێت و ئەو برایرەی داومانە بریارێکی دەستووریە.نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق، دوای ئه‌وه‌ی بڕیاریدا به گۆڕینی چه‌ند قه‌زایه‌كی عێراق بۆ پارێزگا، ئه‌و بڕیاره ناڕه‌زایی هه‌ندێك لایه‌ن و ئه‌نجوومه‌نی ژماره‌یه‌ك پارێزگای لێكه‌وته‌وه. رایگەیاند گوێ بە نارەزاییەکانی ئەو خەڵکانە ناگرین کە لەدەرەوەی دەستوور قسە دەکەن ، بڕیارێکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ بە پارێزگاكردنی ئه‌و قه‌زایانه بڕیارێكی یاسایی و ده‌ستورییه‌و هیچ كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی نیه ناڕه‌زایی ده‌رباره‌ی ئه‌و بڕیارانه ده‌رببڕێت. له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌مانگێكدا ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاری به پارێزگاكردنی له‌سه‌ر هه‌ریه‌كه له قه‌زاكانی هه‌ڵه‌بجه و خورماتوو و ته‌لعه‌فه‌ر و فه‌لوجه‌ی ده‌ركردووه، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایی چه‌ند لایه‌نێكی لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌و هه‌ندێكیان به‌بڕیارێكی سیاسی ده‌زانن.




