٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمانتارێکی کورد: بڕیاری بە پارێزگابوونی تەلەعفەرو دوزخورماتوو سیاسییە

سەرچاوە: KDP.info

 

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا ھەر دوو قەزای تەلەعفەرو دوزخورماتوو ببن بە پارێزگا، لەبەرامبەردا پەرلەمانتارێکی کورد دەڵێت: ئەم بڕیارە سیاسییە، چونکە بەپارێزگابوونی ئەو دووقەزایە پێچەوانەی دەستورە.

حەسەن جیھاد ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند: بڕیاری بەپارێزگابوونی تەلەعفەرو دوزخورماتوو پێچەوانەی دەستورو یاسایە، چونکە لە دەستور ئەو ناوچانە کێشە لەسەر و لەرووی یاساییش پێویستە راپرسی بکرێت و خەڵکی ئەو ناوچانە داواکاری پێشکەش بکەن، بەڵام ئەمە نەکراوە، بۆیە ئەمە بڕیارێکی سیاسییە.

حەسەن جیھاد گوتیشی: زۆر شوێنی دیکە لە عێراق ھەیە زۆر لە تەلەعفەرو دوزخورماتوو گەورەترە بۆنمونە فەلەوجە، بەڵام دوزخورماتوو لەدوو ناحیە پێکدێت و ژمارەی دانیشتوانیشی ناگاتە 50ھەزار کەس، بۆیە شایەنی ئەوە نییە ببێتە پارزگا و خەڵکی ئەو ناوچەیە داواده‌کەن بگەرێنەوە سەر پارێزگای کەرکووک نەک ببن بە پارێزگا.

جیھاد رونیشیکردەوە، ئەگەر ئەم پڕۆژە یە رەوانەی پەرلەمانیش بکرێت ئەستەمە دەنگی پێویست بەدەست بێنێت،چونکە زۆرینەی لایەنەکان دژی ئەو بڕیارەنە تەنھا تورکمان نەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار