کۆبوونەوەی ھەماھەنگی کەرتی پەروەردەی تایبەت بە پەنابەرە سورییەکان لەھەرێمی کوردستان ئەنجامدرا

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ ڕۆژی سێشەممە بە سەرپەرشتی وەزیری پەروەردە د.عێمت محمد خالد و بەھاوکاری ڕیکخراوی یونسیف کۆبوونەوەیەکی ھەماھەنگی ئەنجامدرا ، کە تییدا نوێنەری وەزارەتی دارایی و نوێنەری ڕێکخراوەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕیکخراوەکانی NGO و بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەکانی ھەولێر و دھۆک و سلێمانی ئامادەبوون، لەم کۆبونەوەیەدا گفتوگۆ لەسەر پڕۆگرامی خوێندنی پەروەردەی تایبەت و شێوازی ئەزموونەکان و چۆنیەتی پێدانی بڕوانامە و ھەروەھا چارەسەرکردنی کیشەی مامۆستایانی گرێبەست لە قوتابخانەکانی کەمپی ئاوارە سورییەکان کرا .
ھەرلەم دانیشتنەدا وەزیری پەروەردە ئاماژەی بەوە کرد ،کە لە یەکەم قۆناغی ھاتنی ئاوارە سوریەکان کێشە و گرفتی خوێندنیان لە کەمپەکان بۆ چارەسەرکرا، بەڵام لە قوناغی دووەم ھەندێک لە ئاوارەکان نیشتەجێ شار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان بوون بۆیە جارێکی تریش ئەم گرفتە سەری ھەڵدایەوە و بۆچارەسەری ئەم کیشەیە وەزارەت لە ھەوڵی بەردەوامدایە , ھەروەھا ئەم ساڵ بە ھەماھەنگی لەگەڵ لێژنھیھکی پھروھردھیی لە (ائتلاف الوگنی السوری) پەرتووکی پرۆگرامی تایبەت بە وڵاتی سوریا له ھه رێمی کوردستان دابەش کرا .
جێی ئاماژەیە ، نزیکھی 892 ,21 قوتابی پەنابەر بەسەر (8) قوتابخانە لھکھمپھکاندا و ( 79) قوتابخانە لە ھەر سێ پارێزگاکھی ھھرێم دابھشکراون ، کە لھلایھن وھزارھتی پھروھردھی حکومھتی ھه رێم و بة ھةماھنگی و رێکخراوی یونسێف سھرجھم پێداویستیه کانیان بۆ دابین کراوە.




