بە تۆمەتی تیرۆر 26 كەس لە سێدارە دران

بەغدا - KDP.info/ بەتۆمەتی تیرۆر و ئەنجامدانی كاری تیرۆریستیی وەك تەقینەوە و رفاندن و كوشتنی هاووڵاتیانی عێراق؛ 26 كەس لە سێدارە دران كە یەكێكیان بەرپرسی هێزی سەحوەیە لە بەغدا.
لەمبارەیەوە وەزارەتی دادی عێراق بڵاویكردەوە كە فەرمانی لەسێدارەدان بەسەر 26 تۆمەتبار جێبەجێ كرا كە سەرجەمیان عێراقین و بە پێی ماددەی چواری تیرۆر دەستگیركرابوون. هەروەها لە بەیاننامەكەدا هاتووە كە یەكێك لەو سێدارەدراوانە بەرپرسی هێزی سەحوەیە لە ناوەچەی ناوچەی فەزڵ وكیفاحی بەغدا كە ناوی عادل مەشهەدانی یە.
هەروەها لە بەیاننامەی وەزارەتی دادی عێراق دا هاتووە كە ئەو 26 تۆمەتبارە بەدەیان كردەوەی تیرۆریستیان لەسەرجەم ناوچەكانی عێراق ئەنجام دابوو وهەروەها بەدەیان هاوڵاتی بێ تاوانیان سەربڕی بوو.




