شاندێكی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

ناوه‌ندی هه‌واڵی تۆڕی هه‌واڵی عێراق بڵاویكرده‌وه كه شاندێكی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی له چه‌ند رۆژی داهاتوودا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، بۆ تاوتوێكردنی پڕۆژه‌ی چاكسازییه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان.
رۆژی پێنج شه‌ممه 19/7/2012 مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین له‌گه‌ڵ تۆنی بلینكن راوێژكاری جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و شاندێكی یاوه‌ری كۆبوه‌وه و سه‌باره‌ت به دیدار و كۆبوونه‌وه ئاینده‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی هاوپه‌یمانی كوردستانی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نیشتمانیدا، بارزانی ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه كه هیچ كاتێك ئه‌و جۆره دیدار‌و كۆبوونه‌وانه‌ی ره‌ت نه‌كردوه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ته‌ئكیدی له سه‌ر ئه‌نجامدانی چاكسازییه‌كی راسته‌قینه كرده‌وه به مه‌به‌ستی پێشخستنی بارودۆخی سیاسی له عیِراق و بوونی زه‌مانه‌تی یاسایی له ئه‌نجامدانی ئه‌و چاكسازییه و سه‌قفێكی كاتیش دابنرێ بۆیان تا ئه‌و لایه‌نانه ئاماژه‌یه‌كی ئیجابی بده‌نه گه‌لی عێراق سه‌باره‌ت به‌و پرۆسه‌یه .




