٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شكایەتكردن لە 17 كۆمپانیا لەسەر دۆزی هەڵەبجە

سەرچاوە: KDP.info

هەڵەبجە- KDP.INFO/ بە مەبەستی خستنەرووی ئەو هەول و تێكۆشانەی كە لە ماوەی رابردوو داویانە سەبارەت بە دادگایی كردنی ئەو كۆمپانیانەی كە چەكی كیمیاویان بە رژێمی لەناوچووی بەعس فرۆشتووە ئەمرۆ گابریل براون سەرۆكی دەستەی پارێزەرانی دۆسیەی كیمیاباران كردنی هەلەبجە لە دادگای نێودەولەتی بە یاوەری شاندێك لە پارێزەرانی نێودەولەتی سەردانی كۆمەلەی قوربانیانی هەلەبجەیان كرد و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا بۆ دەزگاكانی راگەیاندن هەولەكانیان خستەروو.

لەو كۆنگرە رۆژنامەنوسیە براون رایگەیاند تا ئێستا توانیویانە سێ كۆمپانیا بدەنە دادگا كە لە 10/6/2013داوایان پێشكەشی دادگای فەرەنسا كردووە و لە 16/82013داواكەیان پەسەند كراوە بۆ دادگایی كردنی ئەو كۆمپانیانە، لە ئێتاشدا بە دوای دیكۆمێنت و بەلگەنامەی پێویستن بۆ ئەوەی ئەو كۆمپانیانەی تر كە هاوكاربوون بۆ فرۆشتنی كیمیاوی بە رژێمی عێراق، ئەوانیش بدرێنە دادگا و بتوانن قەرەبووی شاری هەلەبجە و ناوچەكانی تری كوردستان كە بەر چەكی كیمیاوی كەوتوون، ئاوەدان بكرێنەوە.

سەرۆكی دەستەی پارێزەرانی نێودەوڵەتی روونیكردەوە، هەنگاوی یەكەمیان لە وڵاتی فەرەنساوە دەستپێكردووە. سەرەتای كاریان دۆزینەوەی ئەو كۆمپانیایانە بووە كە تۆمەتبارن لەدۆزی فرۆشتنی مادەی كیمیایی بە رژێمی سەدام حوسێن. گاڤرێڵ میرۆن گوتی: توانیومانە بەڵگەی پێویست لەسەر كۆمپانیا فەرەنسییەكان كۆبكەینەوە كە دۆسیەكەیان 100 بەشە و زیاترە لە 700 لاپەرە، دادگای فەرەنسا تۆمەتی ئاراستەی هەریەكە لەو كۆمپانیایە كردووە و هەنگاوی دووەمیشمان ئامادەكارییە بۆ تۆماكردنی سكاڵای یاسایی لەدژی حەوت كۆمپانیای ئەڵمانیا.

هەواڵی پەیوەندیدار