٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی کورد بە نوێنەرێک بەشداری لەکۆنگرەی جنێف دوو دەکات

سەرچاوە: KDP.info

 

رۆژئاوای کوردستان-تایبەت بەKDP.info/ بڕیارە سبەی کۆنگرەی جنێف دوو تایبەت بە بارودۆخی سوریا سازبکرێت، لەبەرامبەردا سەرۆکی پارتی ئازادی کورد لە سوریا دەڵێت: نوێنەرێکی ئێمەش لەچوارچێوەی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بەشداری لەو کۆنگرەیە دەکات.

مستەفا جومعە سەرۆکی پارتی ئازادی کورد لەسوریا بەkdp.infoراگەیاند: بڕیارە سبەی لەسویسرا کۆنگرەی جنێف دوو لەبارەی بارودۆخی سوریا سازبکرێت، ئێمە پێنج کەسمان دەستنیشانکردبوو، بەڵام تەنھا نوێنەرێکی ئێمە بەناوی حەمید دەروێش لەچوارچێوەی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بەشداری لەو کۆنگرەیە دەکات.

مستەفا جومعە گوتیشی: حەمید دەروێش بە نوێنەرایەتی ھەردوو ئەنجوومەنی گەلی رۆژ ئاوا و ئەنجوومەنی نیشتیمانی کوردی بەشداری لەو کۆنگرەیە دەکات.

جومعە رونیشیکردەوە، لەو کۆنگرەیە ئێمە داوا ده‌کەین کورد وەکو نەتەوە لە سوریا بناسرێت و دان بە مافەکانی بنرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار