٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دوای دوو رۆژ لە رفاندنی تەرمی ھاووڵاتییەکی کورد دۆزرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

 

موسڵ-تایبەت بەKDP.info/ دوای ئەوەی لەماوەی دوو رۆژ رابردوو ھاووڵاتییەکی کورد لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراو رفێندرا، شەوی رابردوو تەرمەکەی دۆزرایەوە.

لەمبارەیەوە سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای موسڵ بەKDP.infoراگەیاند: پێش دوو رۆژ ھاووڵاتییەکی کورد بەناوی سالم محەمەد گەرگەری کە پیشەی پۆلیس بوو باوکیشی کادرێکی پارتی دیموکراتی کوردستانە، شەوی رابردوو لەگوندی دێرێی سەر بەناحیەی وانێی باکوری موسڵ تەرمەکەی دۆزرایەوە.

سەعید مەموزینی گوتیشی: تەنھا لەماوەی ئەمساڵدا ئەمە پێنجەم کوردە لەپارێزگای موسڵ بکوژرێ.

مەموزینی راشیگەیاند: ھەر دوێنێ لە پارێزگای موسڵ دوو تەرمی دیکە دۆزرانەوە کە شوێنەواری گولە بەلاشەیانەوە دیاربوو.

 

هەواڵی پەیوەندیدار