٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دابەشکردنی مووچەی ھێزەکانی زێرەڤانی دەستیپێکردووە

سەرچاوە: KDP.info

 

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ دوای ئەوەی دەنگۆی ئەوە بڵاوبووە، کە لە دوو رۆژی داھاتوو دابەشکردنی  موچەی ھێزەکانی زێرەڤانی دەستپێدەکات،لەبەرامبەردا فەرماندەی ھێزەکانی زێرەڤانی گوتی:ماوەی دوو رۆژە مووچەی ھێزەکانی زێرەڤانی دەستی پێکردووە.

عەزیز وەیسی فەرماندەی ھێزەکانی زێرەڤانی بەKDP.infoراگەیاند: ئەو ھەواڵانەی باس لەوە ده‌کەن تاوەکو ئێستا مووچەی ھێزەکانی زێرەڤانی دابەشنەکراوە دوورە لەراستی وماوەی دوو رۆژە مووچەیان بەسەر دابەش دەکرێ.

عەزیز وەیسی گوتیشی: دابەشکردنی مووچە بەسەر ھێزەکانیان بەردەوام دەبێت تاوەکو ھەموو ھێزەکانیان مووچە وەردەگرن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، چەند سەرچاوەیەکی ھەواڵ بڵاویانکردۆتەوە، کە تاوەکو ئێستامووچەی ھێزەکانی زێرەڤانی دابەشنەکراوە و بڕیارە لە دوو رۆژی داھاتوو مووچەکەیان دابەشبکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار