پارێزەران داوای ئازاد كردنی 88 گیراوی سیاسی كورد دەكەن

دیاربەكر- KDP.info/ پارێزەرانی دۆزی كەجەكە دەستیان بە ئامادەكاری بۆ هەوڵدانی ئازاد كردنی 88 گیراوی سیاسی كورد لە دۆزی كەجەكە كردووە و بۆ ئەو مەبەستە دادگای دەستووری توركیایان بە سەر كردووەتەوە.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دیاربەكر خەبەر بڵاویكردەوە كە پارێزەرانی كوردی دۆزی كەجەكە بە مەبەستی ئازاد كردنی 88 گیراوی سیاسی كورد لە سەر دۆزی كەجەكە سەرەتا سەردانی دادگای سزای گرانی توركیایان كردووە، بەڵام دادگای سزای گرانی توركیا داواكاری پارێزەرە كوردەكانی رەتكردووەتەوە.
دوای رەتكردنەوەی ئەو داواكارییە لەلایەن دادگای سزای گرانەوە، پارێزەرانی دۆزی كەجەكە سەردانی دادگای دەستوورییان كردووە و داوایان لە دادگای دەستووری كردووە كە بڕیاری ئازاد كردنی 88 گیراوی سیاسی كورد كە لە چوارچێوەی دۆزی كەجەكەدا بەند كراون و ماوەیەكی درێژە لە بەندیخانەدان دەر بكات.
پێ دەچێت دادگای دەستووری دوای چەند رۆژێكی دیكە وەڵامی ئەو داواكارییە بداتەوە.




