حكومه‌تی عێراق: سوپا ده‌به‌ینه ناو خاكی سوریاوه

له‌به‌رانبه‌ر خراپ بوونی ره‌وشی په‌نابه‌رانی عێراق له‌ناو خاكی سوریا حكومه‌تی عێراقی ڕایگه‌یاند که ڕه‌نگا ناچار بێت بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی خۆی هێزی سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی ناو خاکی سوریا بکات.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌پێی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ته‌نیا له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی رابردوودا دوو رۆژنامه نووس و 34 هاووڵاتیی عێراقی له‌ناو خاكی سوریا كوژراون رۆشنبیران و راگه‌یاندنكارانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن به‌خێرایی هاوكاریی هاووڵاتیانی عێراق بكه‌ن له‌و وڵاته به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌یان.
له‌م باره‌یه‌وه عه‌لی ده‌باغ وته‌بێژی ڕه‌سمیی حكومه‌تی عێراقی به‌كه‌ناڵی ئاسمانی ڕوسیا ئه‌لیه‌ومی ڕاگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی ئه‌و لایه‌نانه ببنه‌وه، كه په‌نابه‌رانی عێراق له‌سوریا ده‌كوژن، سوپا ده‌به‌نه ناو خاكی سوریاوه و ده‌سته‌وه‌ستان نابن.




