٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەرکردەیەکی رێکخراوی قاعیدە لەموسڵ دەستگیرکرا

سەرچاوە: KDP.info

موسڵ-تایبەت بەKDP.info/ ئەمڕۆ لەپارێزگای موسڵ سەرکردەیەکی رێکخراوی قاعیدە لە لایەن ھێزەکانی سوپای عێراق دەستگیرکرا.

لە مبارەیەوە سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای موسڵ بەkdp.infoراگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ ھێزەکانی فرقەی دووی سوپای عێراق لەپارێزگای موسڵ سەرکردەیەکی رێکخراوی تیرۆرستی قاعیدەیان دەستگیرکرد.

سەعید مەموزینی گوتیشی:ئەو سەرکردەیەی قاعیدە ناوی ئەحمەد تەلال زەنونە وچەندی تاوانی لەو پارێزگایە ئەنجامداوە.

هەواڵی پەیوەندیدار