موختاری گەرکێکی شاری سلێمانی تەرمەکەی بەکوژراوی دۆزرایەوە

سلێمانی - KDP.info/ موختاری یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری سلێمانی له ماڵه‌كه‌ی خۆی كوژرا ، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه موختاری یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی سلێمانی له ماڵه‌كه‌ی خۆی كوژرا و پۆلیسیش پەڕاوی لێکۆلینەوەی کردەوە ، بینەرێکی نزیک لە رووداوەکە بە KDP.infoی راگەیاند : موختاری گه‌ڕه‌كی خه‌بات به ناوی ( جه‌بار حاجی مسته‌فا) كه ماڵه‌كه‌ی له گه‌ڕه‌كی تانجه‌رۆیه، له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كوژراوه. هۆکاری کووشنەکەش نەزانراوە پێشتریش ئەو موختارە وەک کەسوکاری باسیان لێوەکردووە کێشیەکی ئەتۆی لەگەڵ کەس نەبووە بێجگە لاکری موختاری هەروەها کاری چەک فرۆشتنێشی کردووە. ئەو کەسی کوژراوە ناوی جه‌بار حاجی مسته‌فایە و ماڵه‌كه‌ی له گه‌ڕه‌كی تانجه‌رۆی سلێمانییە. ناوبراو له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی موختاری گه‌ڕه‌ك بووه، له هه‌مان كاتدا پیشه‌ی چه‌ك فرۆشتن بووه.له ئێستادا پۆلیس سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌یه له رووداوه‌كه.




