سوپای عێراق رێگای سه‌ره‌كیی سوریا عێراقی داخست

به‌مه‌به‌ستی كۆنترۆل كردنی سنوری عێراق سوریا سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ هێزی سوپای عێراق رێگای سه‌ره‌كی خۆی و ئه‌و ولاته‌ی داخست.
رۆژنامه‌ی "سیاسه‌ی كوێتی" به پشت به‌ستن به هه‌واڵی ئاژانسی رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له عێراق بڵاوی كرده‌وه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ هێزی سوپای عێراق رێگای سه‌ره‌كی سوریا - عێراق به‌ناوی ئه‌لبوكه‌مالیان داخست هۆكاره‌كه‌شی به‌مه‌به‌ستی كۆنترۆڵ كردنی سنوری عێراقه.
ئه‌و سه‌رچاوه گوتی: " به‌شێكی زۆری هێزه‌كانی عێراق خراونه‌ته ئاماده باشییه‌وه چونكه زانیاری له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری پێكدادانی سه‌خت له نێوان سوپای سوریا و سوپای ئازاد هه‌یه ".




