بەبریاری مالیکی سەرۆكی دەستەی هەڵبژاردنەكان بە یەكجاری دوور خرایەوە

هەولێر - KDP.info/ بەبڕیاری نوری مالیكی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، عەلی قادر، سەرۆكی دەستەی هەڵبژاردنەكانی بە یەكجاری لە پۆستەكەی دوور خستەوە، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا کە لەشاری هەولێر سازیکرد ، عەلی قادر سەرۆكی دەستەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان، بێ تاوانی خۆی نیشاندا لەهەر تۆمەتێك كە ئاڕاستەی بكرێت و تەئكیدیشی كردەوە كەئەو هیچ سەرپێچییەكی یاسایی نەكردووە. داواشی لە سەرۆكایەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد هەڵوێستیان هەبێت لەسەر لادانی لە كارەكەی، بەو پێیەی پێشتر هیچ تۆمەتێكی ئاڕاستە نەكراوە و هیچ لیژنەیەكی لەسەر پێك نەهاتووە. دوای لابردنی عەلی قادریش مازن عەبدلقادر وەك سەرۆكی نوێی كۆمسێۆنی هەڵبژاردنەكان لەهەرێمی كوردستان دانرا , ناوبراو پێشتر یاریدەدەری گشتی سەرۆكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان بووە.




