لەھەولێر تیروپشک بۆ یەکەکانی نیشتەجێبوونی مامۆستایان ئەنجامدرا

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ئاشکرایکر،ئەمڕۆ لەشاری ھەولێر تیروپشک بۆ شوقە وخانووەکانی مامۆستایان ئەنجامدرا.
ئەحمەد گەرمیانی جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند:ئەمڕۆ تیروپشک بۆ شوقە وخانووەکانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ئەنجامدرا کە ژمارەیان1013خانوو وشوقەیە.
ئەحمەد گەرمیانی گوتیشی:لەو ژمارەیە 533خانووە و480شوقەیە ،ئەوانەی پێشتر ئەم خانوو شوقانەیان بۆ دەرچووە ،ئەمڕۆلە ھۆلی میدیا تیروپشکیان بۆ ئەنجامدرا کە لە چ شوێنێک بۆیان دەرچووەوژمارەی چەندە.
گەرمیانی رونیشیکردەوە،دروستکردنی ئەم خانوو شوقانە ماوەی سێ ساڵ دەخایەنێت کە لەئێستادا ھەشت مانگ بەسەر ماوەی دروستکردنی تێپەریوە.




