هێزی پۆلیس هەڵی كۆتایە سەر ماڵی كەسوكاری قوربانیانی كۆمەڵكۆژی رۆبۆكسی

رۆبۆسكی-KDP.info/ لە سەر فەرمانی فەرمانداریەتی هێزەكانی ناوچەكە هێزی پۆلیس رۆژی یەكشەممە هەڵی كۆتایە سەر ماڵی ژمارەیەك لە كەسوكاری قوربانیانی كۆمەڵكوژی رۆبۆسكی و ژمارەیەك كەسی دەستگیر كرد.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی بیانێت بلاویكردەوە كە رۆژی یەكشەممە لە سەر فەرمانی فەرمانداریەتی هێزی ژاندارمەی ناوچەكە، هێزەكانی پۆلیس هەڵیان كۆتاوەتە سەر ماڵی ژمارەیەك لە كەسوكاری قوربانیانی كۆمەڵكۆژییەكەی رۆبۆسكی.
دوای پشكنینێكی ورد لە ماڵەكاندا، هێزەكانی پۆلیس7 لە كەسوكاری قوربانیانی كۆمەڵكۆژیەكەی دەستگیر كردووە كە تێیایاندا فەرهاد ئەنجو ئەو كەسەی كە پێش دوو ساڵ لە هێرشە ئاسمانییەكەی فرۆكە جەنگییەكانی توركیادا رزگاری ببوو دەستگیر كردووە.
هەر چەند بەرپرسانی پۆلیسلە بارەی ئەو ئۆپەراسیۆنەوە هیچ جۆرە لێدوانێكیان نەداوە بەڵام كەسوكاری قوربانیانی رۆبۆسكی دەڵێن هۆی ئەو ئۆپەراسیۆنە دەربڕینی ناڕەزایەتی كەسوكاری قوربانیانی كۆمەڵكۆژی رۆبۆسكی لە بەرامبەر بڕیاری دادگای سەربازی لە سەر ئەو كۆمەڵكۆژیەیە.




