لەئەنجامی تەقینەوەیەک لە دوزخورماتوو حەوت کەس بوونە قوربانی

دوزخورماتوو-تایبەت بەKDP.info/ ئێوارەی ئەمڕۆ لە دوزخورماتوو لە ئەنجامی دوو تەقینەوە حەوت کەس بوونە قوربانی.
لەمبارەیەوە شەلال عەبدول قایمقامی قەزای دوزخورماتوو بەkdp.infoراگەیاند:ئێوارەی ئەمڕۆلە گەرەکی حوسێن لە نزیک بەرێوبەرایەتی ئاوی دوزخورماتوو ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو وبۆمبێکی چێندراو تەقەیەوە،لەئاکامدا ھاوڵاتیەک شەھید بوو وشەش کەسی دیکەش برینداربوو.
شەلال عەبدول گوتیشی:ئەو شوێنەی تەقیەوەکە لێی رویداوە نزیکە لەبارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان لەو قەزایە.




