٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

زیاتر له‌ 780 عیراقی‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ دیمه‌شق گیریان خواردووه‌

سەرچاوە: KDP.info

پارتی‌ كاری‌ نیشتمانی‌ دیموكراتی‌ ئاشكرای كرد: زیاتر له‌ 780 عیراقی‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ دیمه‌شق گیریان خواردووه‌.

"شاكر كه‌تاب" له‌ لێدوانێكدا بۆ رادیۆ سه‌وا، به‌پێویستی‌ زانی‌ كه‌ حكومه‌تی‌ عیراق كار بۆ پێشكه‌شكردنی‌ ئاسانكاری‌ له‌باره‌ی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ عیراقییه‌كانی‌ دانیشتووی‌ سوریا بکات، وتیشی‌: به‌پێی‌ ئاماره‌كانی‌ حكومه‌ت، تا ئێستا 650 عیراقی له‌ڕێی‌ فڕۆكه‌وه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ خاكی‌ ئه‌م وڵاته‌.

روونیشی كرده‌وه‌ كه‌ به‌پێی‌ زانیارییه‌كان، زیاتر له‌ 780 عیراقی‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ دیمه‌شق گیریان خواردووه‌و چاوه‌ڕێی‌ هه‌وڵه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌ن به‌مه‌به‌ستی‌ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ عیراق.

هەواڵی پەیوەندیدار