حاجیەکی کورد لە وەرزی حەجی ساڵی رابردوەوە تائێستا لە نەخۆشخانەیەکی سعودیە ماوەتەوە

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ بەرێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد،ساڵی رابردوو حاجیەکی ھەرێمی کوردستان دوچاری روداوێکی ھاتوو چۆ بوو، تائێستا لەنەخۆشخانەیەکی سعودیە ماوەتەوە.
مەریوان نەقشبەندی بەرێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند :کەوا حاجی سەید ئیبراھیم کەیەکێک بوو لەحاجیانی ھەرێم لەوەرزی حەجی ساڵی رابردو 2013کەلەیەکەم رۆژی جەژنی قوربان لەشاری مەککە دوچاری روداوێکی ھاتوچۆ بوو بەسەختی بریندار بوو ، تائێستا لەنەخۆشخانەیەکی سعودیە لەژێر چاودێری پزیشکەکاندا ماوەتەوە .
نەقشبەندی ئەوەشی دووپات کردۆتەوە، کە حاجی سەید ئیبراھیم چاوی کردۆتەوە ،بەڵام توانای جوڵەی نییە و بۆ دڵنیابوون لەتەندروستی ناوبەناو کەسوکار و خاوەن کۆمپانیاکانی حەج و عومرەی کوردستان لەنەخۆشخانە سەردانی دەکەن.




