٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دۆق شارتەر بەھەڵپەرکێ چوار پارچەی کوردستان بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ گروپی دۆق شارتەر بۆ ھونەری منداڵان بە ھەماھەنگی ناوەندی نێرگز، دووەمین بەرھەمی ھەڵپەرکێی کوردی وەک تەواوکاری ئەم پرۆژەیە بەرھەم دەھێنێت.

سەرپەرشتیاری بەرھەمەکە شێرزاد رەسول گوتی : بەشی دووەمی ئەم پرۆژەیە کە ئێستە دەستکراوە بە پرۆڤە و مەشقکردن لە (10) جۆر تابلۆی ھەڵپەرکێی کوردی پێکھاتووە و ھەموو ریتم و جۆری ناوچەکانی کوردستانی گەورە (ھەولێر و ئامەد و قامیشلۆ و سنە)‌ بە یەکەوە دەبەستێتەوە، لەم بەرھەمەدا توانا خاڵە حەمرین بەمیوزیک و ڕاھێنانی زۆزان قاسم و ھێرش ئارمەند و لە دەرھێنانی ھۆگر ئەحمەدە .

ئامانج لەم پرۆژەیە زیندووکردنەوەی ھونەرێکی مێژوویی و پاراستنی کەلتوری نەتەواتیمان و ئاشنابوونی نەوەی نوێیە بە فەرھەنگ و کەلەپوری کوردی، تەواوی پرۆژەکەش خۆی لە 30جۆرتابلۆی ھەڵپەرکێ دەبینێتەوە، ھەروەھا لە کاری وێنەگرتنیدا ڕەچاوی تەکنیکی فێرکاری بۆ تەماشاکەرانی دەکرێت

 

هەواڵی پەیوەندیدار