٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە موسڵ موختاری گەرەکێک کوژرا وکورەکەشی برینداربوو

سەرچاوە: KDP.info

 موسڵ-تایبەت بەKDP.info/ ئەمڕۆ لەپارێزگای موسڵ لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو موختاری گەرەکێک کوژرا و کورەکەشی بریندارکرا.

لەمبارەیەوە سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای موسڵ بەkdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ چەند چەکدارێکی نەناسراو لە پارێزگای موسڵ ئێرشیان کردە سەر موختاری گەرەکی رەشیدیە، لەئاکامدا خۆی گیانی لەدەستدا و کورەکەشی بەسەختی برینداربوو.

سەعید مەموزینی گوتیشی: دوای رووداوەکە ھێزەئەمنیەکانی گەیشتنە شوێنەکە و تەرمی موختار رەوانەی پزیشکی دادوەری کراو بریندارەکەش رەوانە نەخۆشخانەکرا.

هەواڵی پەیوەندیدار