٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

راگەیاندنی دەرەنجامی راپرسی لەسەر دەستوری هەمواری كراو

سەرچاوە: KDP.info

 

میسر-KDP.info/ نەبیل سەلیب سەرۆكی لیژنەی هەڵبژاردنەكان لەمیسر لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی راپرسی لەسەر دەستوری هەمواركراوی راگەیاند كە 98.6%ی دەنگدەر دەنگی بە بەلێ بە دەستووری نوێی وڵاتەكەیان داوە.

 لە كۆنگرە رۆژنامەنوسیەكەدا نەبیل سەلیب رایگەیاند لەكۆی 53 ملیۆن كەس كە مافی دەنگدانیان هەبووە لەدانیشتوانی ئەو وڵاتە زیاتر لە 19 ملیۆن كەس بەشداری لە راپرسیەكەدا كردووەو، لەو رێژەیەشدا دەستوری تازەی میسر بە رێژەی 98.6% بە بەڵی دەستوری ئەو ووڵاتەیان لە راپرسیەكەدا پەسەند كردووە.

بریاریشە دەستووری نوێی وڵات بكەوێتە واری جێبەجێكردنەوە و بە پێیەش هەڵبژاردنەكان ئەنجام دەدرێن.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار