٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دغۆ ئەرگیل: حكوومەت هەستی بە گرنگی گۆڕانكارییەكان كردووە

سەرچاوە: KDP.info

 

ئیستەنبۆڵ-KDP.info/ جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا بەشیر ئاتالای لەگەڵ 12 ئەندامی كۆمیتەی عەقڵمەندانی توركیا كۆ بووەوە، دوای كۆبوونەوەكە لەڤەنت كۆركوت بە رۆژنامەوانانی گوت: ترسی ئێمە لە بەردەوام كردن یا بەردەوام نەكردنی قۆناغی چارەسەری بوو و گفتوگۆیەكی چڕمان لەو بارەیەوە كرد.

لەڤەنت كۆركوت لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا ئاماژەی بەوە كرد توركیا رووبەرووی چەندین كێشە و قەیرانی جیاجیا بووەتەوە بەڵام ئەگەر دانوستانەكان بەردەوام بن ئەوا ئەو كێشانە چارەسەر دەكرن، تەنیا رێگای بەردەوام كردنی تێكۆشان بەردەوام كردنی پرۆسەی دیموكراتیزە كردن و ئاشتەواییە.

كۆركوت لە بەردەوامی قسەكانیدا ئاماژەی بەوە كرد كە لە كۆبوونەوەكەدا هەستمان بەوە كرد كە لەمەو بەدواوە پەرە بە كار و چالاكییەكانی ئەندامبوون لە یەكێتی ئەوروپا دەدرێ و بۆ ئەو مەبەستەیش ئیرادەیەكی بەهێز لە ئارادایە.

لە بەشێكی دیكەی ئەو كۆنگرە رۆژنامەوانییەدا جان پەكەر وەڵامی پرسیارێكی لە بارەی ترسی كۆمیتەی عەقڵمەندان لە هەڵمەتی 17ی كانوونی یەكەم یا ترسی كۆمیتەی عەقڵمەندان لە وەڵامدانەوەی حكوومەتدا گوتی: ئەگەر ئەو هەڵمەتە نەبوبایا ئەوا ئێمە هەر بۆ گفتوگۆ كردن لە سەر بەردەوام كردنی قۆناغی چارەسەری كۆبوونەوەیەكی بەمجۆرەمان دەبەست.

جان پەكەر گوتی: ئەو كۆبوونەوەیە راستەوخۆ پەیوەندی بە هەڵمەتی 17ی كانوونی یەكەمەوە نەبوو، حكوومەت ئەركی پێمان رانەسپارد بەڵكو داوای رۆل گێڕانی ئێمەی كرد.

لە بەردەوامی ئەو كۆنگرەیەدا ئەندامی كۆمیتەی عەقڵمەندان دغۆ ئەرگیل گوتی: پێشكەوتنەكانی ئەم دواییە بوون هۆی ئەوەی جارێكی دیكە هەست بە گرنگی رۆلی پەرلەمان بكرێ و حكوومەتیش هەست بە گرنگی شەفاف بوونی خۆی بكا. گەورەترین پەیداویستی ئەمڕۆی ئێمە گۆڕانكاری لە نێو سیستەمدایە، گۆڕانكارییەك لە بەر دەرگای توركیادایە و گرنگ ئەوەیە كە حكوومەت هەستی بە گرنگ بوونی ئەو گۆڕانكارییانە كردووە. 

هەواڵی پەیوەندیدار