٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

جۆن كێری: دیموكراسی گەورەتر لە رێفراندۆم و هەڵبژاردنە

سەرچاوە: KDP.info

 

واشینتۆن-KDP.info/ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا جۆن كیری لە بارەی رێفراندۆمی دەستووری نوێ میسر گوتی: دیموكراسی گەورەتر لە رێفراندۆم و هەڵبژاردنە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە لێدوانێكی نووسراودا نووسیویەتی: ئەزموونی لاوازەی دیموكراسی فرە بازنە لەم سێ ساڵەی دواییدا، سەلماندی تەنیا بە یەك دەنگ ناكرێ دیموكراسی پەیڕەو بكرێ چونكە چەندین هەنگاوی دیكەی گرنگ هەیە كە دەبێ یەك لە دوای یەك جێبەجێ بكرێن.

كیری لە بەشێكی دیكەی راگەینراوەكەی خۆیدا ئاماژەی بەوە كردووە، دەستووری نوێ میسر لە رێفراندۆمەكەدا قەبوڵ كرا بەڵام گرنگ ئەو هەنگاوانەن كە لەمەو بەدواوە جێبەجێ دەكرێن چونكە داهاتووی سیاسی، كۆمەڵایەتی و ئابووری میسر دەستنیشان دەكەن.

كیری لە بەردەوامی قسەكانیدا جەختی لەوە كردوەتەوە كە بۆ پاراستنی بەرەژوەندییەكانی خەڵكی میسر، حكومەتی ئەمریكا داوا لە حكومەتی میسر دەكا تا ماف و ئازادییەكانی خەڵكی میسر گەرەنتی بكا.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار