٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان به‌شداری له‌ ئاهه‌نگێكی هەرێمی فلاندەری بەلجیکا

سەرچاوە: KDP.info

به‌لجیكا-KDP.info/ لە درێژەی کار و چالاکییەکانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا، ڕۆژی هەینی (17/1/2014)  دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەیەکێتی ئەوروپا بە یاوەری شاندێکی نوێنەرایەتی لە سەر داوەتی فەرمی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی فلاندەری بەلجیکا بەشداربوو لە کۆبوونەوە  و ئاهەنگی پیرۆزبایی ساڵێ نوێی کە لە لایەن حکوومەتی هەرێمی فلاندەر رێکخرابوو. شاندی نوێنەرایەتی سەرەتا لە لایەن وەزیری دەرەوەی هەرێمی فلاندەر پێشوازیان لێکرا و لە میانەی ئەو بۆنەیەدا شاندی نوێنەرایەتی چاوی بە کۆمەڵێک لە باڵوێز و نوێنەرانی وڵاتانی ئەوروپی لە یەکێتی ئەوروپا و بەلجیکا کەوت، لەوانەش  باڵیۆزی ئەڵمانیا و نەرویج و رۆمانیا و ئستۆنیا و مۆنتینێگرۆ و هەنگاریا و بۆسنیا  و هۆڵەندا و چەندین کۆنسول و نوێنەری وڵاتی تری بەشدار بوو. لە میانەی گفتوگۆکان دوایین گۆرانکاریەکانی هەرێمی کوردستان لە رووی سیاسی و ئابووری باسیان لێوە کرا و زۆربەی ئامادەبووان سەرسوڕمانی خۆیان نیشاندا لەمەڕ ئەو پێشکەوتنە ئابووریە فراوانەی کە هەرێمی کوردستان بەخۆیەوە دیوە بە تایبەتی لە بواری  بەرهەمەینان هەناردەکردنی نەوت بۆ دەرەوەی وڵات و بواری ئاسایش و هێمنی هەرێمی 

کوردستان و پێشوازی کردن لە پەنابەرانی سووری ناوەراستی ئێراق لە بەشێکی تری بەرنامەکە نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا لە دیدارێک لە گەڵ بەرێز کریس پیرێس سەرۆک وەزیرانی هەرێمی فلاندەر سوپاسی داوەتەکەی کرد و سڵاوی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرێز نێچیرڤان بارزانی پێ گەیاند و هیوای خواست کە ساڵی 2014 ببێتە ساڵی لە یەک نزیک بوونەوەی هەردوو هەرێمی کورردستان و فڵاندەر بێت لە روی سیاسی و ئابووری

جێگەی ئاماژەیە کە وڵاتی بەلجیکا سیستەمی فیدێرالی پەیرەو دەکات و هەرێمی فلاندەر گەورەترین هەرێمی ئەم وڵاتەوە و لەرووی ئابووری و سیاسی بەهێزترین هەرێمی بەلجیکایە..

 

هەواڵی پەیوەندیدار